پەرلەمانی ئێران: گەرووی هورمز بە نیشتمانیی دەکەین

مەودا میدیا

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی لە پەرلەمانی ئێران ئاشکرایکرد بۆ بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز دەستپێشخەرییەکی هەمیشەییان کردووە کە هاوشێوەی پڕۆسەی بە نیشتمانیکردنی نەوتە.

ئیبراهیم عەزیزی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند “پڕۆژە یاسایەکیان بۆ رێکخستنی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز ئامادە کردووە کە ئاسایش و گەشەپێدانی کەنداو و گەرووی هورمز فەراهەم دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پڕۆژەکەیان دەستپێشخەرییەکی مێژوویی و هەمیشەیییە و تاران لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی وەڵامی هەر هەڕەشەیەک دەداتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان