مەودا میدیا-
وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر ئاشکرایکرد فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشد لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا نەبووەو پۆستەكەی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن و كۆكردنەوەی دەنگی حەشدی شەعبی بەكارهێناوە.
سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر رایگەیاند “عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگیدا رایگەیاندووە “زانیاریی پێشوەختەی لەسەر بۆردومانەکەی سعودیە هەبووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەبوو رێگری لە لەدەستدانی گیانى چەكدارەكانی حەشدی شەعبی بکرێت بەهۆی ئەو زانیارییانەی بە فالح فەیاز دراوە، ناوبراو بەرپرسیارێتی گەورە هەڵدەگرێت ئەگەر لە دەستدرێژییەکە ئاگادار بووبێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “ناڕوونی لەنێوان بەیاننامەکەی دەستەی حەشدی شەعبی و لێدوانەکانی زەیدیدا هەیە كە بە چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیاندووە، نابێت بێدەنگی لەسەر حسابی خوێنی ئەندامانی حەشدی شەعبی بكرێت”.
ب ح