مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێشنیازەکانی ئه‌مه‌ریكمان پێگەیشتووە و لە ئێستادا خەریکی تاوتوێکردن و لێکۆڵینەوەن لەسەریان، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئه‌گه‌رى هەڕەشە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لەم قۆناغەدا هاتوونەتە نێو پرۆسەیەکی چڕی “گۆڕینەوەی نامە و پێشنیازەکان” لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە، كه پاكستان و چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى عه‌ره‌بین، ئەم پێشهاتە دیپلۆماسییە نوێیە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە نێوان دوو بەربەستدا دەژی، لە لایەکەوە هەڕەشەی ئەمه‌ریکا بۆ پەرەپێدانی گرژییە سەربازییەکان و لە لایەکی تریشه‌وه هۆشدارییە بەردەوامەکانی ئێران لە ئەگەری تەقینەوەی دۆخەکە و بەرفراوانبوونی هەر رووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی ئەگەری.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه “پێشنیازەکانی لایەنی ئەمه‌ریکیمان پێگەیشتووە و بە وردی دەیانخوێنینەوە، بەڵام لەگەڵ پڕۆسەی دیپلۆماسی، ئامادەکاریی بۆ هەر سیناریۆیەکی تریش کراوە”.
پێشتر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند “ئاماده‌كاریی بۆ شه‌ڕ كراوه، كۆگاكانى چه‌ك ئاماده‌كراون و پڕكراون له چه‌ك”.
ع