مەودا میدیا-
سبەی چوارشەممە لە گەرمیان پرۆژەیەكی گرنك دەكرێتەوە كە تێكەڵە لە هەردوو بواری گەشتوگوزار و كشتوكاڵ و بە گەشتوكاڵ ناسراوە، كە هەمان ئەو پرۆژەیەیە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند.
ئەنوەر كاكە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان بە مەودا میدیای راگەیاند” پرۆژەكە پرۆژەیەكی گرنگ و نوێیە بۆ هەرێمی كوردستان و گەرمیان بەتایبەتی و بایەخێكی گرنگی بۆ ناوچەكە دەبێت لە رووی گەشتوگوزاری و كشتوكاڵەوە”.
وتیشی” پرۆژەی گەشتوكاڵ پێكهاتووە لە شوێنێكی گەشتیاری و لەگەڵ ئەوەشدا باخێكی گەورەی پڕ بەروبووم و شوێنی بەخێوكردنی ئاژەڵ و پەلەوەری خۆماڵی تێدایە و گەشتیار كە دەچێتە ئەو شوێنە دەتوانێت خۆی بە دەستی خۆی میوەكان لێبكاتەوە و ئەو خواردنانە دەستنیشان بكات كە ئارەزووی خواردنی دەكات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”پرۆژەكە دەكەوێتە گوندی دێبنە لە قەزای رزگاری و ماوەی زیاتر لە ساڵێكە دەستكراوە بە جێبەجێكردنی و سبەی بە رەسمی دەكرێتەوە”.
ئ پ