مهودا میدیا-
چوار سەرچاوە ئاماژەیان بەوە کردووە، بەرپرسانی پنتاگۆن لە چەند هەفتەی رابردوودا داوای لە چەند وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ کردووە، قسەکانیان کەم بکەنەوە لەسەر ئەو مەترسییەی روسیا دروستی کردووە، بەو پێیەی هەندێک لێدوانی سەرکردە و بەرپرسانی ئەوروپی ئاسایشی کیشوەرەکە تێکدەدەن.
ئەو سەرچاوانە کە ناویان ئاشکرا نەکردووە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە وڵاتانی لیتوانیا و لاتڤیا و ئیستۆنیا لەنێو ئەو وڵاتانەدان کە پەیامیان پێگەیشتووە و داوایان لێدەکەن کە لێدوانە گشتییەکانیان میانڕەوی بکەن، روون نەبووەتەوە کە ئایا حکومەتەکانی ترى ئەوروپا ئەم پەیامانەیان پێگەیشتووە یان نا، کە لە میانی کۆبوونەوە دووقۆڵییەکاندا گەیاندراون.
ئەم داواکاریانەی ئەمهریکا لە کاتێکدایە کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هەوڵەکانی بۆ دانووستاندن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی تەواو لە ئۆکرانیا زیندوو دەکاتەوە کە ئێستا لە پێنجەمین ساڵیدایە، دوایین هەوڵەکان پێشکەشکردنی هاندانەکان بۆ روسیا- وەک سووککردنی سزاکان- لەگەڵ فشارەکانی سەر ئۆکرانیا بۆ راگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر ژێرخانی وزەی روسیا تێکەڵ دەکات.
لە وەڵامی داواکارییەک بۆ لێدوان، بەرپرسێکی پنتاگۆن رایگەیاند “گفتوگۆی تایبەتی نێوان هاوپەیمانان گفتوگۆی تایبەتە، بۆیە ئێمە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەو تۆمەتانە نادەین”.
سەرچاوەیەک وتی لەنێو ئەو لێدوانانەی کە سەرنجی بەرپرسانی ئەمهریکای راکێشا، لێدوانی سەرکردەکانی ئەوروپا هەبوون کە روسیا گۆشەگیر بووە و پەنا دەباتە بەر رێوشوێنی بێهیوا و بێباکانە، لەگەڵ خاوبوونەوەی لەشکرکێشییەکەی بۆ ئۆکرانیا.
هیچ کام لە سەرچاوەکان- سێ بەرپرسی ئەوروپی و بەرپرسێکی ئەمریکی- ئاماژەیان بەوە نەکردووە کە پەیامەکە بە شێوەیەکی رووبەڕووبوونەوە پێشکەش کراوە.
ع