مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له مانگى ئادارى ئه‌مساڵ، به‌رهه‌مهێنانى غاز له هه‌رێمى كوردستان وه‌ستاو قه‌یران دروستبوو، به‌هۆیه‌وه نانه‌واخانه‌كان نرخى نانیان گرد به هۆكارى ئه‌وه‌ی غاز به نرخى گران ده‌كڕن و شه‌ش نانیان كرد به هه‌زار دینار.
له ئێستادا غاز ئاسایی بووه‌ته‌وه و نانه‌واخانه و دوكان و شوێنه‌كانى تر ده‌توانن هه‌ر چه‌ند غازیان پێویست بێت بۆ هه‌ر بتڵێك به 8500 دینار ده‌ستیان ده‌كه‌وێت، به‌ڵام زۆرینه‌ى نانه‌واكان ئاماده نین نرخى نان هه‌رزان بكه‌نه‌وه و هه‌شت نان بكه‌نه‌وه به هه‌زار دینار.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له رۆژانى داهاتوو كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین پێویسته نانه‌واخانه‌كان پابه‌ندى ئه‌وه‌بن كه نان هه‌رزان بكرێته‌وه چونكه نرخى غاز ئاسایی بووه‌ته‌وه، هاوكات غازیش بۆ نانه‌واخانه‌كان دابینكراوه و گرفته‌كه‌ش نه‌ماوه”.
فاروق صه‌باح، غازفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “غازى ماڵان به ته‌واویی ئاسایی بووه‌ته‌وه و ئۆتۆمبێله‌كان به ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌گه‌ڕێن، دوكانه‌كانى غازیش به‌رده‌وام غازیان هه‌یه و به نرخى 8500 دینار ده‌فرۆشرێته هاوڵاتییان”.
ع