حەوت میوە كە رەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ كەمكردنەوەی فشار و دڵەڕاوكێ

مەودامیدیا-
بەپێی راپۆرتێكی پزیشكی ماڵپەڕی “ڤێریوێڵ هێڵس” حەوت میوە هەن كە یارمەتیدەرن بۆ پاڵپشتیكردنی تەندروستی دەروونی و كەمكردنەوەی فشار و دڵەڕاوكێ
كە بر یتین لەمانە:
1-كیوی: كە رێژەیەكی بەرزی ڤیتامین سی و دژە ئۆكسانی تێدایە، جگە لە پۆتاسیۆم و ریشاڵ و ڤیتامین C.
2-پرتەقاڵ: كە سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و رەنگە یارمەتی جەستە بدات بۆ رووبەڕووبوونەوەی وەڵامدانەوەی سترێس.
3-بلوبێری: كە ئەنتۆسیانین لەخۆدەگرێت، كە دژە ئۆكسانێكە و رەنگە یارمەتیدەر بێت لە پاراستنی خانەكانی مێشك لە فشار و كەمكردنەوەی هەوكردن.
4-مۆز: كە كۆمەڵێك مادەی خۆراكی دابین دەكات كە رەنگە پاڵپشتی تەندروستی و باری دەروونی كۆئەندامی دەمار بكات، لەوانە ڤیتامینەكانی بی و ریشاڵ و كاربۆهیدراتی سروشتی.
5-شووتی: كە ڤیتامین سی و دژە ئۆكسانی تێدایە، وەكو ئەنتۆسیانین و ترشی ئیلاجیك.
6-هەنار: كە تایبەتمەندە بەوەی رێژەیەكی زۆری دژە ئۆكسانی هەیە، بەتایبەتی پۆلیفینۆل، كە یارمەتیدەرە لە بەرەنگاربوونەوەی هەوكردن و فشاری ئۆكسیدیتیڤ.
7- ئەڤۆگادۆ: هەرچەندە هەندێك جار بە سەوزە دادەنرێت، بەڵام لە رووی زانستییەوە ئەڤۆگادۆ وەك میوە پۆلێن.

لە عەرەبییەوە: ئەرسەلان پەرۆش

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان