مهودا میدیا-
هێزهكانى دژهتیرۆر تیرۆرستێكى داعشى خهڵكى پارێزگاى سهلاحهدینیان له سنورى پارێزگاى سلێمانى دهستگیركرد.
لە راگەیەندراوەکەی دژەتیرۆردا هاتووه، تیرۆرستی دەستگیرکراو (ح. ر. م) خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە و چەکداری رێکخراوی تیرۆرستیی داعش بووە و بەشداریی چەندین کار و چالاکی تیرۆرستی و شەڕی دژ بە هێزە ئەمنییەکان کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە “دوای رووخانی داعش هاتووەتە سنووری پارێزگای سلێمانی و لە سنووری ناحیەی بەردەقارەمان نیشتەجێ بووە”.
باس لهوهشكراوه “ناوبراو فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی نەینەوا بە ماددەی چواری تـیرۆر، دەستبەجێ پاش دەستگیرکردنی رادەستی یاسا کرا بە مەبەستی سزادانی”.
ع