ئەنجومەنی وزەی عیراق کۆبووەوە

مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وزەی عیراق یەکەم کۆبوونەوەی خۆی بەسەرۆکایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەنجامدا و گفتوگۆی لەسەر چەندین دۆسییەی تایبەت بە وزە و بەرەوپێشبردنی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوت کرد

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق جەخت لە گرنگیی هەماهەنگی حکومەت لەگەڵ کەرتی تایبەت لە بواری بەبازاڕکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و بەردەوامیدان بە دابینکردنی پڕۆژەی پیشەسازیی بە سووتەمەنی و نەوت دەکاتەوە.

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەی پلانی وەزارەتی نەوت بۆ هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت و دۆخی عیراق لە ئۆپیک و پێداویستییەکانی پابەندبوون بە بڕیارەکان کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دۆسییەی رێکخستنەوەی نرخی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ پڕۆژە پیشەسازییەکان و ماددە سەرەکییەکانی نەوت لە بەرهەمهێنان، کە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و زیادکردنی هەلی کار و بەرهەمهێنانی کەرتی تایبەتی پیشەسازیی تاوێکردووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پێداچوونەوە بە ئامادەکاریی و گرێبەستی دابینکردنی سووتەمەنی بۆ پاڵاوگەکانی کارەبا بە هەموو جۆرەکانیەوە، بۆ پاراستنی ئاستی دابینکردنی وزە و بەردەوامیدان بە دابینکردنی شارەکان و کێشەکان کارەبا کردووەتەوە”.

لای خۆیەوە باسم محەمەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند “ئەو کۆبوونەوەیەی بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی و بە ئامادەبوونی شاندی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت کە لە هەرێم کار دەکەن، ئامانجێکی ستراتیژیی لە پشتەوە بووە و تەوەرەی سەرەکیی گفتوگۆکانی ناو کۆبوونەوەکە لابردنی ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی کە ئێستا رووبەڕووی کارەکانی ئەو کۆمپانیایانە دەبنەوە”

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە، پێدانی دڵنیایی بووە بە کۆمپانیا بیانییەکان سەبارەت بە دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی ئارام و لەبار بۆ کارکردن لە ناوخۆی عیراقدا، هەروەها هاندانیان بووە بۆ ئەوەی دەستبەجێ و بێ دواکەوتن دەست بە پرۆسەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بکەنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان