مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە راگەیەنراوێكی لە بارەی سەرەی بەنزینەوە بڵاوكردەوە و دەڵێت” چاودێری بەنزینخانەكان و سەرەی شۆفێران دەكەن و هیچ شۆفێرێك ناتوانێت مافی شۆفێرانی تر پێشێل بكات”.
هاتوچۆی هەڵەبجە لەراگەیەنراوەكەیدا دەڵێت” لە سەرەتای دروستبوونی قەیرانی بەنزین لە بەنزینخانەكانی سنورەكەدا تیمەكانیان بە مەبەستی رێكخستن و رێگریكردن لە نۆرەبڕی بەشێك لە شۆفێران لە ئەركدا بوون”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” وەك تێبینی دەكرێت، هەندێك جار بەشێك لە شۆفێران گرفت دروست دەكەن، یان بەهۆی زۆری رێژەی راوەستان و نۆرەی دوورودرێژەوە، لۆدێكی زۆر لەسەر شەقامەكان و بەردەم بەنزینخانەكان دروست دەبێت، بۆیە سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەكەنەوە كە هیچ شۆفێرێك مافی شۆفێرانی تر پێشێل نەكات”.
باسی لەوەشكردووە” لەبەر قەرەباڵغیی زۆری بەردەم بەنزینخانەكان، لەو كاتانەدا لە هەموو كاتێك زیاتر ئەگەری دروستبوونی رووداوی نەخوازراو هەیە، بۆیە پێویستە شۆفێران لە نزیك بەنزینخانەكان ئۆتۆمبێل بە خێرایی لێنەخوڕن”.
ئ پ