مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد دوای ئەوەی هێرشیانکردووەتە سەر ئێران لەئێستادا گفتوگۆکانی بەرنامەی ئەتۆمی بە باشی بەرێوەدەچن و لەیەکتر تێدەگەن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “بەهیچ شێوەیەک ئێران نابێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، چونکە ئەگەر ئەوە رووبدات تەواوی هەوڵەکانی تری ئاشتی و گەشەپێدان لە ناوچەکەدا بێمانا دەبن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پڕۆسەی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە ئێران زۆر بە باشی بەرێوەدەچیت، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی زۆر باشیان ئەنجامداوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو بەباشی لەو وڵاتەیان داوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەمەریکا لە مێژووی خۆیدا چالاکیی ئابووری وای بەخۆوە نەبینیوە، واشنتۆن سەرقاڵی بنیاتنانی چەندین کارگەی ئۆتۆمبێل و پڕۆژەی تەکنۆلۆژیی نوێیە”.
ب ح