حسەینی: هێزەکانی ئەمەریکا لە هەموو شوێنێک دەکەینەئامانج

مەودا میدیا-

کونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد هەر شوێنێک بنکە یان مۆڵگەی هێزەکانی ئەمەریکا، ئیسرائیل و گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێرانی لێ بێت، دەبێتە ئامانجی هێرشەکانیان.

میرحسەینی، سەرکونسوڵی ئێران لە پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “ئەو هێرشانە بەهیچ شێوەیەک بە واتای دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان نایەت و پەیوەندییەکی مێژوویی و دێرین لە نێوانیاندا هەیە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هیچ دوژمنایەتییەكیان لەگەڵ خەڵكی هەرێمی كوردستان نییە بەڵام گرووپ و هێزە نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەرێم، عیراق و ناوچەکە دەکەنەئامانج”.

ئەوەشی خستەڕوو “وڵاتەکەی لە رێگەی عومانەوە سەرقاڵی دانووستان بوون، بەڵام رووبەڕووی دەستدرێژیی و هێرشی دوژمنکارانەی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانی مەدەنیی و دامەزراوە گشتییەکان بوونەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان