مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى نه‌وت و كانزاكانى هه‌ولێر ده‌ڵێت، هه‌ر ئۆتۆمبێلێك له سه‌ره‌ى به‌نزین به شه‌ودا یان رۆژێك پێشتر به‌جێبهڵێدرێت، سزاده‌درێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه هاتووه “راگرتنی ئۆتۆمبێل لەبەردەم بەنزینخانەکان بەمەبەستی نۆرەگرتن لە شەواندا قەدەغەیه و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و كاره بكات سزا ده‌درێت”.
باس له‌وه‌شكراوه “راگرتنی ئۆتۆمبێل لەپێش بەنزینخانە، شەقام و کۆڵانەکاندا بۆ نۆرەگرتنی بەنزین رۆژێک پێش دابەشکردنی، بەتایبەتی لە کاتی شەواندا، بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە”.
هه‌روه‌ها “لە حاڵەتی پابەندنەبوون و سەرپێچیکردندا، ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆوە تۆماردەکرێن و سزای دارایی (پێبژاردن)یان بۆ دەنووسرێت”.
به‌هۆى گرانى به‌نزین، ماوه‌ى مانگێك زیاتره، شۆفێران بۆ به‌نزینى 750 دینارى بۆ ماوه‌ى زیاتر له 24 كاتژمێر به ده‌یان كیلۆمه‌تر نۆره‌ده‌گرن.
ع