مەودا میدیا-
شەش وڵاتی عەرەبی لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، ئیدانەی هێرش و بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتەکانیان دەکەن و پەیامێکیشیان ئاڕاستەی عیراق کرد.
هەریەک لە وڵاتانی (سعودیە، ئوردن، ئیمارات، کوەیت، بەحرەین، قەتەر ) رایانگەیاند “هێرش و دەستدرێژییەکانی ئێران و گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر خاکی وڵاتەکانیان دەکەن”.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد “داوا له حكومهتی عیراق دهكهن لهپێناو پاراستنی پهیوهندییهکانیان، رێكاری پێویست بۆ راگرتنی دهستبهجێی هێرشی میلیشیاكان له خاكی وڵاتهكهیهوه بگرێتهبهر”.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو “ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاری گرژییە سیاسی و سەربازییەکاندا تێپەڕ دەبێت و مەترسییەکانی فراوانبوونی ململانییەکان رووی لە زیادبوون کردووە و نایانەوێت بچنە جەنگێکەوە کە پەیوەندیی بە ئەوانەوە نییە”.
ب ح