مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له به‌غدا، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌غدا به جیا پێشوازیی له سه‌رۆكى چه‌ند حزبێك كرد.
سه‌ره‌تا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەساسی عیراقی کرد.
هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە رێککەوتن و پشتبەستن بە بنەما دەستوورییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار کردەوە.
دواتر پێشوازی لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم کرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لە وادەی دەستووری خۆیدا کرایەوە.

