مهودا میدیا-
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگهیاند “لهگهڵ موجتهبا خامنهیی، رابهرى باڵاى ئێران كۆبوومهتهوه و باس له دۆخهكه كراوه و ههروهها، راونینێكى سادهو قوڵى رێبهر جێگهى سهرنجم بوو”.
باسى لهوهشكر د”دیدارەکە لە کەشێکی زۆر دۆستانە و نزیکدا بەڕێوەچووە و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو بەردەوام بووە، ئەوەی لەم دانیشتنەدا بۆ من جێگەی سەرنج بوو، شێوازی مامەڵەکردن و روانینە سادە و قووڵەکەی رێبەری باڵا بوو، ئەم نزیکبوونەوەیە وایکرد کەشێکی پڕ لە متمانە، ئارامی و لێکتێگەیشتنی بێواستە دروست ببێت”.
ئهوهشى خستهڕوو “پێویستە ئەم شێوازە لە مامەڵەکردن ببێتە مۆدێلێک بۆ سەرجەم ئاستە کارگێڕییەکانی وڵات، کاتێک بەرزترین مەقامی وڵات بەو پەڕی توازیع و سادەییەوە مامەڵە لەگەڵ بەرپرسان و خەڵکدا دەکات، ئەمە دەبێتە نموونەیەک بۆ لێپرسراوێتی و زیکبوونەوە لە کێشەکانی خەڵک، هەروەک چۆن رێبەری شەهید و مەزن (ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی) لە ژیان و کارەکانیدا پابەند بوو پێیەوە”.
وتیشى “رێبەری باڵا لەم دیدارەدا بە گیانێکی پڕ لە رێز و سادەییەوە ئامادە بوو، ئەمەش رێگەی خۆشکرد بۆ گفتوگۆیەکی راشکاو و بێپەردە لە نێوان هەردوولادا”.
ع