ئاوات شێخ جه‌ناب په‌نا بۆ عه‌لى زه‌یدى ده‌بات

مه‌ودا میدیا-

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند “بەشێک لە ئاستەنگەکانی بەردەم بودجە و پشکی هەرێم، نادەستورین و گوزارشت لە نادادپەروەری دەکەن، یەکەم کێشەی بودجەی هەرێم بە پێی سەرژمێری دەبێت پشکی هەرێم 14.14٪ە، بەڵام ئەو رێژەیەی بۆ ئێمە دانراوە، 12.68٪ە”.

باسى له‌وه‌شكرد “لە نەفەقاتی سیادیدا ستەم لە هەرێمی کوردستان دەکرێت، رێژەکە لە کۆی بودجە لادەبرێت دوای ئەوە پشکی هەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت، ئەمەش بەشەکەی کەمدەکرێتەوە، لە نەفەقاتی حاکمەش سودێکی کەم بەر هەرێم دەکەوێت وەک دەرمان”.

وتیشى “لە قەرزەکاندا پشکمان نییە، بەڵام لە گێڕانەوەی قەرزەکاندا بەشداریمان پێدەکرێت، لە یاسای ئینفاقی فیعلیدا بنەمای دادپەروەری بەرانبەر بە هەرێم رەچاو نەکراوە، لە ئینفاقی فیعلیدا 15 پارێزگای عیراق هەژمار دەکەن، دواتر دابەشی 18ی دەکەن و پشکی ئێمەی لێدەردەکەن”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بەپێچەوانەی هەموو پارێزگاکانەوە مووچەی ئێمە لەناو ئینفاقی فیعلی دادەنرێت، مووچەی پارێزگاکانی تر لە دەرەوەی ئینفاقی فیعلی دادەنرێت، داوا لە عه‌لى زه‌یدى سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەین ئەو زوڵمەی لە سەر کوردستان لابدرێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان