“پاره‌ى دووه‌م بده‌ن به‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كان”

مه‌ودا میدیا-

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ خاوەن موه‌لیدە ئەهلییەکان، ڕێککەوتن کراوە لەسەر دیاریکردنی نرخی ئەمپێری مۆلیدە و هاوڵاتییان لەمڕۆوە دەتوانن پارەی پێشەکیی دووەمی موه‌لیدە بدەن.

فازڵ عومەر، قائیمقامی سلێمانی به‌ وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند “ئاگادارییەکەی شەوی رابردوو سەبارەت بە نەدانی پێشەکیی دووەمی پارەی موه‌لیدە، لەسەر بنەمای ناکۆکیی نێوان خاوەن موه‌لیدەکان بووە”.

دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ سەندیکای موه‌لیدە ئەهلییەکان، رێککەوتن کرا لەسەر ئەوەی نرخی هەر ئەمپێرێک دیاری بکرێت و هەر پارەیەک لە لای خاوەن موه‌لیدەکان بمێنێتەوە وەک قەرز.

ئەم قەرزە لە ڕۆژانی داهاتوو لە کاتی بڕانی کارەبای نیشتمانی، بۆ دابینکردنی کارەبا بۆ هاوڵاتییان بەکار دەهێنرێت.

هاوڵاتییان دەتوانن لە ئەمڕۆوە پێشەکیی دووەمی پارەی موه‌لیدە بدەن کە بڕی حەوت هەزار دینارە بۆ هەر ئەمپێرێک.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان