مه‌ودا میدیا-
ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندیی به رێكاری ئیداریی و كارگێڕى هه‌یه و پێویسته هه‌ردوولا پابه‌ندى ئه‌و ئه‌ركه‌ى سه‌رشانیان بن.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ناردنى مووچه‌ى مانگانه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم په‌یوه‌ندیی به چه‌ند رێكارێكى ئیداریی و كارگێڕیی هه‌یه له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا”.
وتیشى “پێویسته مانگانه هه‌نارده‌ى نه‌وت به‌رده‌وام بێت، هه‌روه‌ها لیستى مووچه ره‌وانه بكرێت و میزان موراجه‌عه بنێرێت، له‌گه‌ڵ 120 ملیاره‌كه‌ى داهاتى ناوخۆ”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هه‌موو ساڵێك مانگى یه‌ك مووچه دواده‌كه‌وێت به‌هۆى هه‌ندێ رێكار، ئه‌م مانگه به‌غدا خۆشى مووچه‌ى دواكه‌وت، ئێستا ماوه‌ته‌وه سه‌ر ناردنى 120 ملیاره‌كه، هه‌رێم دواى خستووه”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌فته هه‌رێم 120 ملیاره‌كه بنێرێت، ناردنى مووچه بۆ هه‌رێم ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ى داهاتوو”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم مووچه‌ى مانگى 11 و 12ه‌ى ساڵى رابردوو و مانگى 1ى ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتووه.
ع