زەیدی ئامانجی سەردانەكەی بۆ توركیا ئاشكراكرد

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی تەموز، عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق وردەكارییەكانی سەردانەكەی بۆ توركیا راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا” دەستپێشخەرییەكانی وەبەرهێنان و ئاو و پەرەپێدان تەوەری سەرەكی بەرنامەی سەردانەكەی دەبن”.

لە بەیاننامەیەكدا زەیدی رایگەیاندووە” ئەمڕۆ دەست بە سەردانێكی رەسمی دەكەین بۆ توركیا، لەسەر بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا، بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی نێوان هەردوو وڵاتمان”.

ئاماژەی بەوەشكردووە” عیراق و توركیا پەیوەندی مێژوویی و جوگرافی و كولتوورییان هەیە و بەرژەوەندی هاوبەشی جۆراوجۆریشیان هەیە”.

باسی لەوەشكردووە” لە سەردانەكەدا باس لە وەبەرهێنان، ئاو، گەشەپێدان و هەوڵەكان دەكەن بۆ بەرزكردنەوەی سەقامگیری لە ناوچەكەدا، جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر چەندین بابەتی ئابووری و ئەمنی كە هەموویان ئامانجیان بەدەستهێنانی سوودی هاوبەشە بۆ هەردوو وڵات”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان