رەجەب تەیب ئەردۆغان:دژى ئه‌وه‌ین هێرشبكرێته‌ سه‌ر ئێران

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایگه‌یاند، چاودێری هەنگاوەكانی تێكەڵكردنى هێزەکانی سوریای دیموكرات دەكەین و رێنمایی پێویستیان دەدەینێ، ده‌شڵێت، دژى هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێرانین.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند “ئەنكەرە چاودێری هەنگاوەكانی تێكەڵكردن هێزەکانی سوریای دیموكرات و رێنمایی پێویست پێشکەش دەکات”.

وتیشى “هیوادارم هەموو لایەک درکیان بەوە کردبێت كە ناكرێت باس لە هاوکێشەیەکی سەقامگیری ئەمنی ئەوروپا بكرێت بەبێ تورکیا”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “شەڕێکی نوێ کە ئێران بکاتە ئامانج، سوودێکی بۆ کەس نابێت، بە پێچەوانەوە ناوچەكە زیان دەكات، هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادار کردۆتەوە، ئێمە دژایەتیی هەر دەستێوەردانێکی سەربازیی لە دژی ئێران دەکەین”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان