مه‌ودا میدیا-
به‌مه‌به‌ستى جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى رووناكى له قه‌زاى سه‌یدسادق، بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته كاره‌با له سنوره‌كه نابێت.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق بڵاویكردووه “لە رۆژی سێشەممەى ئه‌م هه‌فه‌یه، بۆ ماوەی یەک هەفتە کارەبا لە فیدەرەکانی ناو گەڕەک و کۆڵانەکانی شارەکە نابێت، ئەم بڕینە بەهۆی ئەنجامدانی کاری چاکسازی و ئامادەکارییە بۆ پڕۆژەی رووناکی”.
باس له‌وه‌شكراوه “لە کاتژمێر 8ی بەیانی تا 5ی ئێوارە، کارەبا لە فیدەرەکانی ناو گەڕەک و کۆڵانەکانی سەیدسادق نابێت”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، له چه‌ند رۆژى رابردوو به‌هۆى گرانى نرخه‌كه‌یه‌وه، پرۆژه‌ى رووناكى رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌و نیگه‌رانی هاوڵاتییان بووه‌وه.
ع