مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، له هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه بارسته هه‌وایه‌كى فێنك روو له ناوچه‌كانى هه‌رێم ده‌كات و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش هه‌وا سارد ده‌بێت.
شاڵاو هیدایه‌ت، شاره‌زاى كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “پێشبینیی دەکرێت لە ناو هەفتەی داهاتوودا و دوای ناوەڕاستی ئەم مانگە، بارستە هەوایەكی فراوان و چالاکی دەریای ناوەڕاست روو بکاتە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم و عیراق بۆ ناو چلەی هاوین حاڵەتێکی دەگمەنه ئەم بارستە هەوایه فێنکە”.
وتیشى “به‌هۆى ئه‌و بارسته هه‌وایه، پلەکانی گەرما بەشێوەی بەرچاو دادەبەزن بە رێژەی 3 تاوەکو 5 پلە، لە بەشێکی ناوچه شاخاوییە کوێستانه‌کان پله‌كانى گه‌رما تا خوار 30 پلە دادەبەزن”.
باسى له‌وه‌شكرد “شەوانە و ئێواران و بەیانیان لەتەواوی ناوچەكان هەست بە فێنکی دەکرێت و لە کوێستانەکان هەست بەکەشی نیمچە سارد دەکرێت، کاریگەرییه‌کانی بۆ ماوەیەکی باش بەردەوام دەبن، لەگەڵیدا بای شەماڵ بە ئاستێکی بەرز چالاکی دەبێت لەتەواوی ناوچەكان”.
ع