مه‌ودا میدیا-
به‌هۆى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه، حكومه‌تى عیراق بڕیاریدا ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران یه‌ك كاتژمێر كه‌مبكاته‌وه.
ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانى عیراق یڵاویكرده‌وه “بۆ کەمکردنەوەی دەوامی فەرمی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بۆ یەک کاتژمێر لە سەرجەم وەزارەتەکان و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى به وه‌زاره‌ته‌وه په‌یوه‌ست نین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارێزگارەکان”.
ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنى مانگى ره‌مه‌زان، ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان بۆ ماوه‌ى كاتژمێرێك كه‌مده‌كرێته‌وه، له هه‌رێمى كوردستان تا ئێستا هیچ بڕیارێك له‌و باره‌وه نییه.
به‌پێى پێشبینییه‌كان، رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو كه ده‌كاته 19ى مانگ، یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز ده‌بێت.
ع