ترەمپ رەتیدەكاتەوە سزاكانی سەر ئێران سووك بكات

مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئەیلول، رەتیكردەوە كە پێشنیازی سوككردنی سزاكانی سەر ئێران یان ئازادكردنی پارەی بەستووی ئەو وڵاتەی كردبێت.

ترەمپ لە پۆستێكدا لە ئەكاونتی “تروس سۆشیاڵ”ی تایبەتی خۆی، باسی لە راپۆرتێكی ماڵپەڕی Axios كرد كە بانگەشەی ئەوەی كردووە گوایا سەرۆكی ئەمەریكا پێشنیازی سووككردنی سزاكان و ئازادكردنی سەروەت و سامانی بەستووی ئێرانی كردووە.

جەختی لەوەش كردەوە كە “راپۆرتەكە هەڵەیە و هیچ پێشنیازێكی لەو شێوەیەی پێشكەش نەكردووە”.

ترەمپ راپۆرتەكەی بە “هەواڵی ساختە” ناوبردووە و داوای كرد ماڵپەڕی ئەكسیۆس دەستبەجێ ئەو هەواڵە بسڕێتەوە كە بە “چیرۆكێكی ساختە” وەسفی كردووە”.

سەرۆكی ئەمەریكا هەواڵە ساختەكە بە هێرشكردنەسەر كەسایەتی تایبەتی خۆی دەزانێت و رەخنەی توندی لە ماڵپەڕەكە گرتووە.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان