هیچ كەشتییەك بە گەرووی هورمزدا تێنەپەڕیوە

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ئەمەریكا رایگەیاند”دوو كەشتی وڵاتەكەی بە سەركەوتوویی گەرووی هورمزیان تێپەڕاندووە”، سوپای پاسداران ئێران هەواڵەكەی رەتكردەوە و دەڵێت” هیچ كەشتییەكی بازرگانی لە چەند كاتژمێری رابردوودا گەرووی هورموزی تێنەپەڕاندووە”.

لە راگەیەنراوێكدا نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران، رەتیكردەوە كە هەر كەشتییەك یان نەوتهەڵگرێك رۆژی دووشەممە لە گەرووی تێپەڕبووبێت، هۆشداریشیدا لەوەی كە هەر جموجۆڵێكی دەریایی هەبێت یان هەر كەشتییەك بیەوێت سنورەكان ببەزێنێت و هەوڵی تێپەڕین بدات، ئەوا بە زەبری هێز رووبەڕووی دەبنەوە و دەیكەنە ئامانج.

لە راگەیەنراوەكەیدا نوسینگەی پەیوەندییە گشتییەكانی سوپای پاسداران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” لێدوانی بەرپرسانی ئەمەریكا سەبارەت بە تێپەڕبوونی چەند كەشتییەك بە گەرووی هورمزدا لە رۆژی دووشەممە بێ بنەمایە و بە تەواوی درۆیە، چونكە لە چەند كاتژمێری رابردوودا هیچ كەشتییەكی بازرگانی یان نەوتهەڵگر گەرووی هورمزیان نەبەزاندووە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان