چارەنووسی پێنج شاخەوان بە هۆی تەم و بەفربارینەوه نادیارە

مەودا میدیا-
دوای ئەوەی پێنج شاخەوانی خەڵكی پارێزگای دهۆك گەشتێكیان بۆ لوتكەی بەفراویی چیای هەڵگورد لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەنجامدا، لە ئێستادا كەتوونەتە بەر بەفر و تەمومژ و پەیوەندییان پچڕاوە.

رەوەند مەغدید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند “سەرەتا حەوت شاخەوان لە ناوچەكەدا كەمپیان داناوە، بەڵام پێنج لە هاوڕێكان بۆ مەبەستێك لە كەمپەكە دەرچوون و نەگەڕاونەتەوە”.

وتیشی”تەنها خاڵی ئومێدبەخش ئەوەیە كە دوو شاخەوانەكەی دیكە پێشتر لێدوان یان ناونیشانێكی شوێنی مانەوەیان لە پێنج كەسەكەوە پێگەیشتووە، بەڵام بەهۆی داخستنی مۆبایلی ونبووەكانەوە، نازانرێت هێشتا لەو شوێنە ماون یان جوڵاون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “پێنج تیمی فریاكەوتنی بەرگریی شارستانی روویان لە چیاكە كردووە و لەژێر كاریگەریی سەختی كەشوهەوادا كە تەمومژێكی چڕ و بەفربارینێكی بەردەوامە هەوڵەكانی گەڕان و پشكنین بەڕێوەدەبەن”.

باسی لەوەش كرد “تیمەكان سێ كاتژمێریان پێویستە بۆ گەیشتن بە ناوچە مەترسیدارەكە و سەرەڕای ئەوەش تەلەفۆنی شاخەوانەكان داخراون”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان