بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئەگەری تەرزەش هەیە

مەودامیدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، لەمشەوەوە شەپۆلێكی تری بارانبارین روو دەكاتە ناوچەكانی هەرێم و ئەگەری تەرزەبارینیش هەیە.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند “بەپێی پێشبینی زۆربەی نەخشەكان لە شەوی یەكشەممە لەسەر دووشەممەوە ناوبەناو باران دەبارێت”.

وتیشی”چەقی باران بارینەكە ئەمشەو هەینی لەسەر شەممە دەبێت و هەندێك كاتیش بارانی بەخوڕ دەبارێت لەگەڵ روودانی هەورەگرمەو هەورەبروسكە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “ئەگەرێكی زۆر هەیە كە هەندێك كات تەرزەش ببارێت لەگەڵ درووستبوونی لافاو لە هەندێك ناوچە”.

باسی لەوەش كرد “پێشبینی دەكەن ئەمشەو هەینی لەسەر شەممە تا شەوی یەكشەممە لەسەر دووشەممە لە ناو شاری سلێمانی 100 بۆ 150 ملم باران دەبارێت”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان