مەودا میدیا-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی دوێنێ پەرلەمان ئاشکرایکرد دانیشتنەکەی پەرلەمان بەبێ یەکێتی، مەترسیی لێکترازانی نێوان پارتی و یەکێتی قووڵتر دەکاتەوە.
عەبدولستار مەجید، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان رایگەیاند “ئەوان هەر لە سەرەتاوە بڕیاریاندا بایکۆتی خولی شەشەمی پەرلەمان بکەن، چونکە بە پەرلەمانێکی دیزاینکراویان زانی و پڕ بوو لە ساختەکاریی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەشێکی زۆری ناکۆکییەکان بۆ هەژموونی وڵاتانی دراوسێ دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەوان خاوەنی سەروەریی تەواوی خۆیانن و بەشێک لە بڕیارەکان لەژێر کاریگەریی تورکیا، ئێران و وڵاتانی تردان”.
ئەوەشی خستەڕوو “- واقیعی ئێستا دوو ئیدارەییە و بڕیارەکان لە دێگەڵە رادەگیرێن، کۆبوونەوەکەی دوێنێ بەبێ یەکێتی، مەترسیی لێکترازانی نێوان پارتی و یەکێتی قووڵتر دەکاتەوە”.
ب ح