دڵنیایی دەدرێتە هاوڵاتییان

مەودا میدیا-

سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامییەتی سلێمانی ئاشکرایکرد لەمڕۆوە ناردنی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ کارگەکان 50٪ کەمیکردووە و پێشتر بۆ ناو شار و دەرەوەی شار 12 تانکەر نێردراوە، بەڵام لەمڕۆوە بووەتە (6 تانکەر) و سێ تانکەری بۆ ناوشار و سێ تانکەریشی بۆ دەرەوەی شار تەرخانکراوە.

عومەر عەبدوڵڵا، سەرۆکی لیژنەی دابەشکردنی غاز لە قائیمقامییەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند “پێش دوو مانگ ئاگادار کراونەتەوە کە لە مانگی تشرینی یەکەم (10) سیانەی کێڵگەکە دەستپێدەکات، لە بەرانبەردا بە کۆگاکردنی بڕێکی زۆرباش غاز ئامادەکارییان کردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دڵنیایی دەدەنە هاوڵاتییانی شاری سلێمانی کە هیچ مەترسییەکیان لە کەمبوونەوەی بڕی غاز نەبێت، ئۆتۆمبێلەکانی دابەشکردنی غاز وەک رۆژانی پێشوو لە گەڕەک و کۆڵانەکان بەردەوام دەبن، هەموو کۆگاکانی غاز پڕن و هیچ گرفتێک دروست نابێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “بۆ نۆژەنکردنەوەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر ماوەی مانگێک دیاریکراوە، بەڵام ئەوان بەشی نزیکەی دوو مانگ غازیان کۆگاکردووە و هیچ کەمبوونەوەیەکی غاز روونادات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان