مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند” كەشتییەك كە هەڵگری نزیكەی 44 هەزار تۆن برنجی ئەمەریكییە كە تەرخان كراوە بۆ پێداویستییەكانی سەبەتەی خۆراك، گەیشتووەتە بەندەری لازقییە”.
لەما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی خۆراك، رایگەیاند” گەیشتنی ئەم برنجە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی كۆمپانیاكەیە بۆ دابینكردن و پاراستنی ماددە خۆراكییەكان و مسۆگەركردنی بەردەوامیی دابەشكردنی پێداویستییەكانی سەبەتەی خۆراك بەسەر هاووڵاتییاندا، بەپێی پلانە پەسەندكراوەكان”.
ئاماژەی بەوەشكرد” ستافەكانی كۆنترۆڵی جۆری هەڵدەستن بە وەرگرتنی نموونە و ئەنجامدانی پشكنینە پێویستەكانی تاقیگە بۆ دڵنیابوونەوە لە هاوتاكردنی برنجەكە لەگەڵ مەرجە پەسەندكراوەكان و مسۆگەركردنی سەلامەتی و كوالیتییەكەی، پێش تەواوكردنی رێكارەكانی دابەزاندن و ئامادەكردن”.
ئ پ