تەندروستیی سلێمانی ئامارێکی شۆکهێنەری بڵاوکردەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد مانگی رابردوو 22 هەزار و 462 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی شارین كردووە، لەو ژمارەیە 16 هەزار و 166 نەخۆش سەردانی بەشی فریاكەوتن و پێنج هەزار و 305 نەخۆش سەردانی بەشی ئۆپی دی یان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند “مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار چوار هەزار و 197 نەخۆش داخڵ كراون، لەو ژمارەیە هەزار و 135 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتن و 911 نەخۆش لە بەشی گورچیلەی دەستكرد و 494 نەخۆش لە بەشی نەشتەرگەری و 318 نەخۆش لە بەشی شكاوی و 296 نەخۆش لە بەشی هەناوی مێشك و دەمار داخڵ بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی شار 954 نەشتەرگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە 394 نەشتەرگەری فریاكەوتن و 152 نەشتەرگەری قەستەرە و 163 شەبەكە و باڵۆن و 55 نەشتەرگەری بۆ منداڵان بووە”.

ئەوەشی خستەڕوو “مانگی رابردوو لە نەخۆشخانەی شار 40 هەزار و 701 شیكاری تاقیگەیی و دوو هەزار و 296 هێڵكاری دڵ كراوە، هەروەها هەشت هەزار و 220 تیشك و 208 ئیكۆ و دوو هەزار و 220 سۆنەر و 447 چارەسەری سرووشتی كراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان