مه‌ودا میدیا-
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویكرده‌وه، تیمی دانوستانکاری ئێران بەهۆی هێرشەکانی سەر لوبنان پەیوەندییان لەگەڵ ئەمه‌ریکا لە رێگەی نێوەندگره‌كانەوە راگرتووە.
به‌پێى ئاژانسه ئێرانییه‌كه، هیچ دانوستانێک ئەنجام نادرێت تا ئەو کاتەی داواکارییەکانی ئێران جێبەجێ نەکرێت بۆ راگرتنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە لوبنان و غەززە.
باس له‌وه‌شكراوه “ئێران کارنامەیەکی داناوە بۆ داخستنی تەواوەتی گەرووی هورمز و چالاککردنی بەرەکانی تر لەوانەش گەرووی باب ئەلمەنده‌ب”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، شه‌وى رابردوو چه‌ندجارێك هێرشكرایه سه‌ر ئێران و دواتریش ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كى چڕ لوبنانى بۆردوومانكرد و هه‌فته‌ى رابردووش سه‌ره‌ڕاى بوونى ئاگربه‌ست غه‌ززه‌ى بۆردوومانكرد.
ع