مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “لەئێستادا مەرجەعی شیعەکانی عیراق دۆناڵد ترەمپە نەک ئاغای سیستانی، چونکە بە توویتێکی ترەمپ، نوری مالیکیان لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کشاندەوە”.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “کورد خۆی داوای لە نوری مالیکی کرد بودجەکەی ببڕێت لەو سەردەمەی کە مالیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق بوو”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “جەنگ هەمووکات وێرانکارییە و هیچ لایەنێک براوە نییە بەڵام بەوپێیەی ئەمەریکا دانووستان دەکات واتە ئێران لە جەنگدا براوەیە و ئاسان نییە ئەمەریکا دەست بە جەنگ بکاتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “میللەتی کورد 50 ملیۆنە و پێشتریش ئەمەریکا دژی کورد بووە، خەبات و تێکۆشانی کورد لەناونەچووە و لەئێستاشدا هاوکارییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگە بڕیوە، کورد هەر دەمێنێت”.
ب ح