کەشی 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و هۆشداریی لە بارینی تەرزە دەدات.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ بەگشتیی کەش لەنێوان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی کەم لەناوچە شاخاوییەکاندا وەهەروەها بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە سنوورییەکانی باکوور و باکووری خۆرهەڵات، بۆ کاتەکانی دوانیوەڕۆ تاوەکو ئێوارە کاریگەری دابارین فراوان دەبێت بەشێوەی تاوە باران و بروسکە لەگەڵ ئەگەری تەرزە بارین بۆ زۆربەی ناوچەکان بە سەنتەری شارەکانیشەوە بەتایبەتی هەولێر وە لە ناوچە نزمەکان ( ناوچە دەشتاییەکان ) کاریگەری زیاتر دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ بە گشتیی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ- مامناوەند (10– 20) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت و ئاراستەی با بەرەو باکووری رۆژئاوا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بە ( 1 – 3 ) پلە بەراورد با تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 21 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان