بارانبارین دەستپێدەکات

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت , لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت کە هەندێک کات هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو, لە نیوەڕۆدا شەپۆلێکی باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات سەرەتا کەمێک نمە باران دەبێت پاشان کاریگەری دابارین زیاد دەکات لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم باران دەبارێت و بەردەوامی دەبێت “.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16 پلەی سیلیزی
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی
دهۆک 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان