سێ تیرۆرست ده‌ستگیركران

مه‌ودا میدیا-

ده‌زگاى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان سلێمانى، ده‌ستگیركردنى سێ تیرۆرستى راگه‌یاند كه‌ كاریان بڵاوكردنه‌وه‌ى كاره‌كانى داعش بووه‌ له‌ رێگه‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌.

دەزگای ئاسایش هەرێم، دەستگیرکردنی ( سێ )تیرۆریستی داعش ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش دوای بەدواداچوون و لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگری، لەمانگەکانی ٤ و ٦ی ٢٠٢٦دا لەسنووری پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکوک( سێ )تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکرد.
تیرۆریستان بەناوەکانی ( چ.ئـ ، ت.ب.ر ، پ.ف.س )دوای ئەوەی هەوڵی هیجرەتیان داوە بەڵام لەبەر باری ئەمنی و داخستی هەموو ڕێگاکان لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە بۆیان نەکراوە و لەپێشووتردا بڕیاری ئەوەیان داوە دەعوە بکەن و کاریان بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و نووسین و وێنەکانی داعش و فکرەی توندڕەوی بووە لە(١٠)پەیج و ئەکاونتی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی (فەیسبووک، تیکتۆک، ئینستاگرام، تەلەگرام، یوتوب)کردووە، لەدوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر داواکراوان دەستگیرکران.
لە درێژەی لێکۆڵینەوەکاندا تیرۆریستان دانیان بەوەداناوە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە دەعوەیان کردووە و هانی گەنجان و هەرزەکارانیان داوە بۆ وەرگرتنی فکرەی توندڕەوی و چوونە ناو رێکخستنەکانی داعش و هیجرەتکردن بۆ ناو ڕیزەکانی داعش.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی(٢) لەیاسای تیرۆر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان