فراكسیۆنى یه‌كگرتوو به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ناكات

مه‌ودا میدیا-

فراكسیۆنى یه‌كگرتووى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌، به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ناكه‌ین.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى فراکسیۆنی یەکگرتوو هاتووه‌، سەرەڕای پشتگیریکردنمان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا، بەڵام بەهۆی نەبوونی کۆدەنگیی لایەن و لیستەکان لەسەر کۆبوونەوەی سبەینێ دووشه‌ممه‌، بەشداریی تێدا ناکەین”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “هیوادارین لە کۆبوونەوەی داهاتوودا کۆدەنگییەکی نیشتمانیی دروست ببێت و هەموو لایەک بۆ خزمەتی هاوڵاتییان بەشداریی بکەن”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان