مەودا میدیا-
دوای هێرشە درۆنییەكەی شەوی رابردوو بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەك و شەهیدبوونی خۆی و هاوسەرەكەی، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت” بەرپرسیارێتیی ئەم بۆردومانانە دەخەینە ئەستۆی كۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپە چەكدارە لە یاسا دەرچوەكانی عیراق”.
دەقی راگەیەنراوەكەی وەزراەتی پێشمەرگە:
راگەیەندراوێك لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
شەوی رابردوو، ٦ی نیسانی ٢٠٢٦، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە كە لەلایەن گرووپە تیرۆرستییە لەیاسادەرچوەكانەوە ئاراستە كرابوون، هێرش كرایە سەر بارەگایەكی هێزی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، هەر هەمان شەو، لە رێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژكراو كە لەئێرانەوە ئاراستەی سنووری هەولێر كرابوون ماڵی پێشمەرگەیەك بە ناوی (موسا ئەنوەر) بە ئامانج گیرا، كە بەداخەوە خۆی و هاوسەرەكەی شەهید بوون.
ئەم دەستدرێژییانە، بەردەوامیی ئەو زنجیرە هێرشە تێكدەرانەیە كە دەكرێنە سەر بارەگاكانی هێزی پێشمەرگە و ناوچە نیشتەجێبووەكانی هەرێمی كوردستان، وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان بۆ كەسوكار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، دووپاتی دەكەینەوە كە خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ ناچێت.
جارێكی تر بەرپرسیارێتیی ئەم بۆردومانانە دەخەینە ئەستۆی كۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپە چەكدارە لەیاسادەرچوەكانی عیراق.
لەسەر فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق، پێویستە ئەركە یاسایی و ئەمنی و دەستورییەكانی خۆی جێبەجێ بكات و سنوورێك بۆ ئەم هێرش و بۆردومانانە دابنێت.
وەزارەتی پێشمەرگە
٧ی نیسانی ٢٠٢
ئ پ