مهودا میدیا-
فەرماندەی سوپای قودسی سەربە سوپای پاسدارانى ئێران له نوێترین پهیامیدا كه له تۆڕى ئێكس بڵاویانكردووهتهوه رایگهیاند، گهرووى هورمز دهكهینه پشتێنهى نوێ و فراوانى دهكهین.
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەربە سوپای پاسداران رایگهیاند “جوڵەی بەهێزی یەمەنی قارەمان لەكاتی گونجاودا ئاماژە بە زیرەکی بەرەی مقاوەمە دەكات، ئەگەر پێویست بکات ئەوانی تریش دێن”.
باسى لهوهشكردووه “پشتێنەی نوێی مقاوەمە لە گەرووی هورمزەوە تا باب لمندەب و لە کەنداوی فارسەوە تا دەریای سوور درێژ دەبێتەوە”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئەو کردەوە شەڕانگێزەی ئیسرائیل و ئەمهریکا لەم ناوچەیەدا ئەنجامی دەدەن، دەبێتە هۆی وەڵامدانەوەی بەرەی یەکگرتووی مقاوەمە، با ئهمهریكا و ئیسرائیل بزانن، جەنگاوەرانی بێ سنوور ئاگاداری رێگاکانی پەڕینەوەتانن، بەردەوام بن لە دەستدرێژیەکانتان، ئەوانیش قوڕقوڕاگەتان دەگرن”.
ع