قەرەیلان: لە شەڕی ئەمەریکا، ئیسرائل و ئێران لایەنگری کەس نین

مەودا میدیا-

فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاشکرایکرد جەژنی نەورۆز جەژنی پێکەوەژیان، یەكێتیی، تێکۆشان و بەرخۆدانە و جێگەیەکی گرنگی هەیە لە مێژووی گەلەکەمان و گەلانی ناوچەکەدا، بەم هۆکارە هیواخوازن هەردوو جەژنەکە زیاتر پەرە بە رۆحی نەتەوەیی، ئازادی و ئازادی و پشتیوانی نێونەتەوەیی زیاتر بکات.

موراد قەرەیلان، فەرماندەی هەپەگە رایگەیاند “جەنگی نێوان ئیسرائیل، ئەمەریکا و ئێران درێژەی هەیە و تەواوی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئەمە جەنگی جیهانیی سێیەمە، جەنگی جیهانیی سێیەم بۆ ئەوە دەکرێت کە ناوچەکە بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان سەرلەنوێ دیزاین بکەن، جەنگێکە لەنێوان هێزە هەژموونگەرەکاندا گەلانی ناوچەکە هیچ پەیوەندییەکیان بەم شەڕەوە نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم شەڕە شەڕی گەلانی ناوچەکە نییە، لەبەر ئەوە ئەوان لەم شەڕەدا لایەنگری کەس نین، وەکو تەڤگەر، هێڵی سێیەیان هەیە، کە هێڵی ئازادی و دیموکراسی بۆ گەلانە، ئەوان لەسەر ئەم بنەمایە مامەڵە دەکەن، بەڵام ئەم شەڕە زیانی بۆ هەموو کەسێک هەیە، بە واتایەکی تر، خەڵکانی مەدەنی و ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە هیچ کام لە لایەنەکانەوە نییە، زیانمەند دەبن”.

ئەوەشی خستەڕوو “یەکێک لە بەرهەمە مەزنەکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ستراتیژی نەتەوەیی دیموکراتیکە، مامەڵە نەتەوەپەرستییە بەرتەسکەکان رۆڵ و ئەرکی گەلی کورد بەرتەسک دەکەنەوە، لە قاڵبی دەدەن و بە بەتەنها هێشتنەوەی، بێهێزی دەکەن، سیاسەتی دواکەوتوو و بەرتەسکی نەتەوەپەرستیی لەم شێوەیە، خزمەت بە گەلی کورد ناکات، گەلی کورد لەناو خۆیدا قەتیس دەکات”.

باسی لەوەشکرد ” ئەو پێشهاتانەی لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا روودەدەن ئەوە نیشان دەدات، دۆخێکی نوێ و مێژوویی لە رۆژەڤدایە، لەم پڕۆسە نوێ و مێژووییەدا دەبێت وەک گەلی کورد و تەڤگەر سەرکەون، بۆیە هەرچەند کەموکورتی هەیە، بەڵام وەک رێکخستن کارە پێویستەکان دەکرێن، بەڵام گەلەکەمان دەبێت هەرشتێک دەکەوێتە ئەستۆی جێبەجێی بکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان