نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و پرسى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ عیراق هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌رچى دڵنیایی دراوه‌ له‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا دۆلارى كاش ره‌وانه‌ى عیراق ده‌كات.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نووسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینار به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد، 100 دۆلار بۆ 157 هه‌زارو 750 دینار به‌رزبووه‌وه‌”.

باسى له‌وه‌شكرد “له‌ دوو رۆژى رابردوو نرخى دۆلار دابه‌زینى بۆ 155 هه‌زار دینار به‌ڵام جارێكى تر به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد”.

به‌پێى رێككه‌وتنى حكومه‌تى عیراق و ئه‌مه‌ریكا، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، كۆتا رۆژى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكایه‌ له‌ عیراق و ده‌كشێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلاره‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان