مه‌ودا میدیا-
بانكه گه‌وره‌كانى جیهان و بازاڕه داراییه‌كان، پێشبینیی خۆیان بۆ نرخى زێڕ بڵاوكرده‌وه و به‌پێى پێشبینیی ئه‌و بانكه نرخى زێڕ گران ده‌بێت.
به‌پێى ئه‌و پێشبینیانه‌ى كه له لایه‌ن بانكه گه‌وره‌كان جیهان بڵاوبووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ دامەزراوە داراییەکان، ئه‌وان نرخەکانیان بەپێی رێژەی سوود و دۆلار رێکدەخەن.
بانكى گۆڵدمان ساکس له نوێترین پێشبینیدا ده‌ڵێت، نرخى ئۆنسه‌ى ئاڵۆن بۆ ئه‌مساڵ ده‌گاته 4900 دۆلار، به‌راورد به رابردوو پێشبینییه‌كه‌ى كه‌مێك دابه‌زاندوه.
پەیمانگای وەبەرهێنانی وێڵز فارگۆ، نرخى زێڕى لە نێوان 5200 بۆ 5400 دۆلار دیاریكردوه بۆ ساڵی 2027.
هه‌روه‌ها به‌پێى پێشبینییەکانی ESBC، ئه‌ویش نرخى زێڕى له نێوان 4490 بۆ 4825 دۆلار بۆ هەر ئۆنسه‌یه‌ك دیاریكردووه بۆ ساڵى 2026 و 2027.
بانكى بوى بی ئێس پێشبنیی ده‌كات نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون بۆ 5000 هه‌زار دۆلار به‌رزبێته‌وه.
پێچه‌وانه‌ى پێشبینیی بانك و دامه‌زراوه داراییه‌كان، بێرنشتاین، پێشبینیی كردووه نرخى ئۆنسه‌یه‌ك ئاڵتوون تا ساڵى 2030 بۆ 5600 دۆلار تا 6100 دۆلار به‌رزبێته‌وه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى ئاڵتوون به 4170 دۆلاره و به‌راورد به دوو هه‌فته‌ى رابردوو نرخه‌كان دابه‌زیوون.
ع