مەودا میدیا-
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە و بەپێی پێشبینییەكانیش سبەی تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت.
سەبارەت بە ئەمڕۆ كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە” ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و لە كاتەكانی دوانیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیا،جیا دەبێت و پێشبینی بارینی تاوە بارانی كورتخایەنیش دەكرێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە لە زۆربەی ناوچەكاندا”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ و بەرزترین پلەی پێشبینیكراویش بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆك: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
سەبارەت بە سبەی یەك شەممە كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە” ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە دوای نیوەرۆوە دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكاندا و پێشبینی تاوەبارانی بەخۆر دەكرێت لە هەندێ كاتدا كە هەورە تریشقەو تەزرەی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری ئیدارەی راپەرین و ناوچەی گەرمیان و هەندێ ناوچە لە سنووری پارێزگای كەركوك”.
باسی لەوەشكردووە” پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2 بۆ 3) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ و بەرزترین پلەی پێشبینیكراویش بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆك: 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی
ئ پ