مەودا میدیا-
نووسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانی عیراق سەبارەت بە سەردانەکەى عەلی زەیدی بۆ ئەمەریکا و پلان و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئاشکرا دەکات.
نووسینگەى راگەیاندنى سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە “عەلی زەیدی، لە ماوەى داهاتوودا بە فەرمی سەردانی ئەمەریکا دەکات و ژمارەیەک بازرگان یاوەری سەرۆک وەزیران دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ ئەمەریکا، فراوانکردنی دەرفەتی وەبەرهێنانی هاوبەشە لەنێوان هەردوو وڵات، هەروەها بوژاندنەوەى کەرتى تایبەتە لە عیراق”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگان و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت و ئەندامانی ئەنجومەنی ئابووری و سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری بانکە تایبەتەکان کۆبووەوە و رایگەیاند “حکومەت بە تەواوی هاوکاریی کەرتی تایبەت دەکات بۆ ئەوەی هەوڵەکانی چاکسازیی لە بواری ئابووری و گەشەپێدان سەرکەوتوو بێت”.
ب ح