هەرێم ناتوانێت بەبێ بەغدا سیستمی بەرگریی بەدەستبهێنێت

مەودا میدیا-

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد بەهۆی ئەوەی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عیراق دەبێت بەغدا هەوڵی بەدەستهێنانی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی بدات بۆ سەرتاسەری وڵاتەکەی و هەرێم ناتوانێت ئەو سیستمە بەدەستبهێنێت.

جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند “کڕینی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی زۆر گرانە و پێویستی بە بودجەیەکی باش هەیە، بەتایبەت سیستمە پێشکەوتووەکانی (ساد و پاتریۆت) کە ئەمەریکا بەکاریاندەهێنێت، کە یەک رۆکێتی پاتریۆت بەهاکەی چوار ملیۆن دۆلارە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر هەرێمی کوردستان توانای کڕینی سیستمەکەی هەبێت، عیراق رێگەی پێنادات لەگەڵ ئەوەش هیچ وڵاتێک ئامادەنییە سیستمەکە بە هەرێم بفرۆشێت چونکە بەبێ گەڕانەوە بۆ بەغدا ئەو کارە ناکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “تەنها سیستەمێکی بەرگریی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان هەیە لە چواردەوری هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانە لە فرۆکەخانەی هەولێر، کونسوڵخانەی هەولێر و فڕۆکەخانەی هەریر جێگیرکراون”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان