تۆمەتبارێک دەستگیرکرا پێنج فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو

مه‌ودا میدیا-

پۆلیسى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگروونی سەر بە بەشی پۆلیسی دوکانی بەڕێوەبەرایەتیمان، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد پێنج فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن بەڕێز دادوەرە بۆ دەرکرابوو.

پاش ئەوەی لەلایەن بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پیرەمەگروون و بەپێی ماددەی (٤٥٦) لەیاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار (ز، س، ج) دەرکرا، دوای چاودێری و بەدواداچوونی ووردی هێزەکانی پۆلیس، توانرا شوێنی تۆمەتبار دەستنیشانبکرێت و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگروونەوە دەستگیربکرێت.
جگە لەدادگای لێکۆڵینەوەی پیرەمەگروون، تۆمەتباری ناوبراو ئەم فەرمانی دەستگیرکردنانەی هەبووە:
-(بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە بەپێی ماددەی ٤٥٦).
-(بنکەی پۆلیسی چوارچرا بەپێی ماددەی ٤٤٣).
-(دادگای لێکۆڵینەوەی کەلار بەپێی ماددەی ٤٥٦).
-(سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک/گەرمیان بەپێی ماددەی ٤٥٦).
لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان