محەممەد حاجی مەحمود: پشتیوانی لە مالیکی دەکەین

مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد دەستوەردانی ئەمەریکا لە کاروباری ناوخۆی عیراق رەتدەکەنەوە و پشتیوانی لە نوری مالیکی دەکەن بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق و باشترین بژاردەیە بۆ ئەم قۆناغە و ئەمەریکا پشتیوانی لە هەر کەسێک پەسەندی ناکەن.

محەممەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “یەکدەنگی خەڵکی کوردستان جێگەی ئومێدە، بەڵام ئەوەی لە رۆژئاوای کوردستان روویدا خیانەتی ئەمەریکا بوو بۆ جاری سێیەم بەرانبەر کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمەریکا لە رابردوودا لە رێککەوتنی جەزائیر و 16ی ئۆکتۆبەری 2017 خیانەتی لە کورد کردووە و پشتیوانی لە تاوانباران و دوژمنانی کورد کردووە و ئەمەریکا و ئەوروپا هۆکار بوون”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە ئەو یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستییەی کورد بپارێزن و وەک یەکەم پارتی سیاسی باشوور ئامادە بوون بچنە رۆژئاوای کوردستان بەڵام یاسا نێودەوڵەتییەکان رێگربوون لە پەڕینەوەیان بۆ رۆژئاوا”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان