مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عیراق کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی زەیدی جەختیان لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی هەرێمی و عیراق، پێویستیی خێراکردنی هەوڵی لایەنە سیاسییەکان لە عیراق و هەرێم بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێزی نیشتمانیی و خزمەتگوزار لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئامانجی ئێمە دروستکردنی حکومەتێکی بەهێزە کە ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتییان دابینبکات، ئاڵنگارییە ئابووری و ئەمنییەکان تێبپەڕێنێت و مافی تەواوی گەلانی عیراق و بە تایبەتی گەلی کورد بەگوێرەی دەستوور بپارێزێت.
لای خۆیەوە، عەلی زەیدی خۆشحاڵی خۆی بە سەردانیکردنی سلێمانی دەربڕی و سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بۆ پشتگیرییەکانی یەکێتی و جەختی لە هەماهەنگی بەردەوامی لە نێوان هەردوولا بۆ دروستکردنی حکومەتی نوێی عیراق کردەوە.
ب ح