ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوەو ئاشکرایکرد کەش تارادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم لەنێوان نیمچە هەور و پەڵەهەور دەبێت, ئەگەری نمەبارانی کەمی پچرپچر هەیە لە ناوچە جیاجیاکان، لە کاتەکانی دوانیوەرۆ تاوەکو ئێوارە لەسنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وە ناوچە سنوورییەکان کەمێک زیاتر دەبێت پاشان کەشەکە تارادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت, بۆ کاتەکانی نیوەرۆ نمە باران چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە سەرەتا لەناوچەکانی رۆژهەڵات سنووری گەرمیان وە پارێزگاکانی هەڵەبجە و سلێمانی دەستپێدەکات پاشان بۆ کاتەکانی دوانیوەڕۆ کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەکان”.

ئەوەشی خستەڕوو “بەفرێکی کەم لەناوچە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵات دەبارێت، دابارین لە زۆربەی ناوچەکان بەشێوەی نمەباران دەبێت کاریگەری لەناوچە سنوورییەکانی رۆژهەلات زیاتر دەبێت, شایانی باسە کاریگەری ناجێگیری ئاسمان بۆ رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی
پیرمام 11 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان